سه‌ره‌تا وه‌رزش دهۆك هــێرشبەرێكی هـــــەڵـــــــبــــژاردەی سەنیـگـال دەباتە ڕیزەكانییەوە

دهۆك هــێرشبەرێكی هـــــەڵـــــــبــــژاردەی سەنیـگـال دەباتە ڕیزەكانییەوە

82

یانەی وەرزشی دهۆك بەردەوامە لە بەهێزكردنی ڕیزی تیپەكەیەوە و گرێبەستی لەگەڵ بۆلی سامبۆی هێرشبەری سەنیگالی مۆركردووە.
بۆلی سامبۆی لە یانەی کۆنیاسپۆری تورکیەوە گرێبەستی لەگەڵ دهۆك کرد، سامبۆی تەمەن 26 ساڵ، پێشتر لە یانەی ویداد کازابلانکای مەغریبی و هەڵبژاردەی سەنیگال یاریی کردووە، هێرشبەرێکی زۆر باشە و توانای هەیە لە تۆپی ئاسمانی و لە ڕووی جەستەییەوە زۆر بەهێزە، لە ناو ناوچەی سزا زۆر مەترسیدارە، بۆیە دەکرێت گرێبەستی ئەم وەرزە بێت بۆ یانەی دهۆك.