له‌ باشووری ویلایه‌تی بنسلڤانیای ئه‌مه‌ریكا، له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا، سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

جوش شابیرۆ، حاكمی ویلایه‌ته‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌: “ئێمه‌ سه‌ری نه‌وازش بۆ ئه‌و سێ ئه‌فسه‌ره‌ داده‌نوێنین كه‌ له‌ كاتی ئه‌ركه‌كه‌یان كوژران و خزمه‌تی ویلایه‌ته‌یان كردووه‌.”
هه‌روه‌ها گوتیشی، له‌ كاتی رووداوه‌كه‌دا ته‌قه‌كه‌رێكیش كوژراوه‌.

رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك شارۆچكه‌ی نۆرس كۆدۆرۆس كه‌ به‌ دووری 185 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ خۆرائاوای ڤیلادلیڤا له‌ نزیك ویلایه‌تی ماریلاند رووی داوه‌، به‌ڵام زانیاریی زیاتر بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن، له‌ ویلایه‌ته‌ جیاجیاكانی ئه‌مه‌ریكا زیادیان كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، له‌ ویلایه‌تی بنسلڤانیا زۆر بووه‌.