ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئەیلوولی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (عەباس ئاکۆ عەباس ئاغا ئاکۆیی) کوڕی خوالێخۆشبوو ئاکۆ عەباس ئاغا کرد.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە عەباس ئاکۆ عەباس ئاغا و خانەوادەکەی و کەسوکاری گەیاند بۆ کۆچی دوایی ئاکۆ عەباس ئاغا و هاوخەمیی خۆی بۆیان دەربڕی.