خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- له به‌رده‌وامی زنجیره كۆڕه‌كانی كتێبخانه‌ی حه‌یده‌ری له شاری هه‌ولێر، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 14ی ئه‌یلوولی 2025 كاتژمێر 5ی ئێواره، له نێو باخچه‌ی كتێبخانه‌ی حه‌یده‌ری له گه‌ڕه‌كی ئازادی، كۆڕێك بۆ به‌ڕێز (سه‌لام عه‌بدوڵڵا) سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات به‌ناوی (ساڵێك له ته‌مه‌نم.. ساڵی 1977) ساز كرا.
له‌و كۆڕه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له نووسه‌رو شاعیر‌و ڕۆژنامه‌نووسان تێیدا به‌شداربوون و رێدار سابیری شاعیر به‌ڕێوه‌ی برد، كۆڕگێڕ گرنگترین ڕووداوه‌كانی ئه‌وساڵه كه به‌سه‌ری هاتووه له ئه‌نجامی هه‌ڵاتنی له زیندانی هه‌یئه‌ی رژێمی به‌عس و تا گه‌یشتنی به خاكه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورددا گێڕایه‌وه‌و دانه‌یه‌ك له‌كۆڕۆمانی (بووژانه‌وه‌ی ژیله‌مۆ)ی به‌خشییه كتێبخانه‌ی حه‌یده‌ری، له‌به‌رانبه‌ردا، مومتاز حه‌یده‌ری به نوێنه‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی حه‌یده‌ری بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌خشییه نووسه‌رو پێشمه‌رگه (سه‌لام عه‌بدوڵڵا) و هیوای له‌شساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ خواست.