ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی ئه‌یلوول، له‌سه‌ر زاری كۆمپانیای چاودێریی Eco Iraq بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه عێراق، رۆژانه 11 ملیۆن دۆلار به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له ده‌ست ده‌دات.
له به‌یاننامه‌ی كۆمپانیاكه‌دا هاتووه، هه‌رێمی كوردستان ده‌بوو 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات و 50 هه‌زاریش بۆ پێویستیی ناوخۆ ته‌رخان بكات. هاوكات به‌گوێره‌ی یاسای بودجه نرخی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 16 دۆلار دانراوه، به‌ڵام گواستنه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا ته‌نیا یه‌ك دۆلار و نیوی تێده‌چێت.
دوای لێده‌ركردنی خه‌رجییه‌كان، قازانجی په‌تیی هه‌نارده‌كردن بۆ 230 هه‌زار به‌رمیل ئه‌گه‌ر نرخی هه‌ر به‌رمیلێك 66 دۆلار بێت، بریتیی ده‌بێت له 11.6 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر رۆژێك.
واته عێراق له هه‌ر مانگێكدا بڕی 334 ملیۆن دۆلار و له هه‌ر ساڵێكدا زیاتر له چوار ملیار دۆلار، به‌هۆی راگرتنی نه‌وتی كوردستانه‌وه زیان ده‌كات.