
خه‌بات – قائید میرۆ
به‌ر له 64 ساڵ شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌ستیپێكرد و عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا ڕه‌سووڵ، جێگری به‌رپرسی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول و گوڵان ده‌ڵێت: شۆڕشی ئه‌یلوول نه‌بووایه دۆزی كورد كۆتایی هاتبوو، به‌ڵام شۆڕش به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی زیندوو كرده‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا ڕه‌سووڵ، جێگری به‌رپرسی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول و گوڵان بە خەباتی ڕاگه‌یاند: شۆڕشی ئه‌یلوول له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق بووه، چونكه ئه‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زرا غه‌درێكی گه‌وره له میلله‌تی كورد كرا و له بارزان دژی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی ئه‌وكاتی ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌ستانه‌وه، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی بارزان بۆوه مه‌ڵبه‌ندی كه‌سانی زوڵملێكراو و ماڵباتی بارزانی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رانبه‌ر به كورد ده‌كرا قبووڵیان نه‌كرد تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی گه‌وره په‌یوه‌ندی به‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی له بارزانی دروست بوو پێوه‌كرا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی خه‌بات به‌شێوه‌یه‌كی مونه‌زه‌م بكرێت بڕیاری دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانیی نه‌مره‌وه دراو پارتی بۆوه سه‌رمه‌شقی خه‌باتی كوردایه‌تی و هه‌موو چینوتوێژه‌كان له ده‌وری پارتی كۆبوونه‌وه، له ساڵی 1946 بارزانیی نه‌مر ده‌ستی به‌و خه‌باته مونه‌زه‌مه كرد و تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی بۆ به‌رگریی هێزه‌كه‌ی بباته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دواتریش بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
جێگری به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌یلوول گوتیشی: پێش ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئه‌یلوول دۆزی كورد له عێراق كۆتایی هاتبوو ڕێگه نه‌ده‌درا هیچ مافێك به كورد بدرێت، هه‌رچه‌نده بارزانیی نه‌مر له سۆڤیه‌تی پێشوو بوو پارتی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی، ساڵی 1958 هه‌ندێك لایه‌نی عێراق له ڕۆژی 14ی ته‌ممووز كۆتاییان به ڕژێمی پادشایه‌تی هێنا و عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، پارتی به‌شداربوو له شۆڕشی 14ی ته‌ممووز له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ڕێككه‌وتن كرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له مافه‌كانی گه‌لی كورد گه‌ره‌نتی بكرێت و بارزانیی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی له سۆڤیه‌ت گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێنده‌ی نه‌برد قاسم له به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌ز بووه و ده‌ستی به شۆڤێنییه‌تی خۆی كرده‌وه و دژی گه‌لی كوردستان وه‌ستایه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆوه هۆكار بارزانیی نه‌مر بڕیاری دا ده‌ست به شۆڕش بكرێته‌وه و ڕۆژی 11ی ئه‌یلوولی 1961 شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌ستیپێكرد.
عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا ڕه‌سووڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: سه‌ره‌تای شۆڕش له بارزان ده‌ستیپێكرد و دواتر ورده ورده له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه كرا و ئه‌یلوول بۆوه شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری و گه‌وره‌ترین شۆڕشی كورد و كوردستان، شۆڕش به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی مه‌زن بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ دژی زۆڵم و سته‌می حكوومه‌ته‌كانی ئه‌وكاتی عێراق وه‌ستایه‌وه و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێنا كه گه‌وره‌ترینیان به‌یانی 11ی ئاداری ساڵی 1970 بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار دان به مافی گه‌لی كوردا نرا له عێراق.
عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا ڕه‌سووڵ ده‌شڵێت: شۆڕشی ئه‌یلوول جیاوازه له هه‌موو شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی دیكه‌ی كورد، چونكه به‌ر له ده‌ستپێكردنی شۆڕش ده‌كرێت بڵێم شتێك به‌ناوی كوردایه‌تی و مافی گه‌لی كوردستان نه‌مابوو خه‌ریك بوو كۆتایی به بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمان بێت، به‌ڵام شۆڕشی ئه‌یلوول بۆوه هۆكار جارێكی دیكه كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان خۆیان له‌ناو شۆڕشی ئه‌یلوولدا ببینه‌وه و شۆڕش هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی زیندووكرده‌وه، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستهاتوون به‌رهه‌می شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول نه‌بووایه ئێستا شتێك نه‌ده‌بوو به‌ناوی كوردایه‌تی و خه‌بات و دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان.