ئابێل براگا ڕاهێنەری دێرینی بەڕازیلی گومانی خۆی لە سەرکەوتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل لە مۆندیالی 2026 دەربڕی و پێی وایە دەستنیشانکردنی ڕاهێنەرێکی بیانی، نەریتێکی شکاند کە زیاتر لە 60 ساڵی خایاند. براگا بە ڕۆژنامەی گڵۆبۆی ڕاگەیاند: ئەنچیلۆتی ڕاهێنەرێکی باشە، بەڵام کاتێک پاڵتۆکەی داکەند، بە ڕەنگی سەوز و زەردەوە نایدۆزیتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر پێنج ناسناوەکەی بەڕازیل لە ژێر سەرکردایەتی ڕاهێنەرە ناوخۆییەکان بەدەستهاتوون. هەروەها گوتی: لە یەکەم یارییدا میدیاکان بە نەرمی مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە بە بەراورد بەو شتەی کە لەگەڵ ڕاهێنەرێکی بەڕازیلیدا دەیانکرد، پێموانییە ئەنچیلۆتی بتوانێت ئەم مۆندیالە بباتەوە.