وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەم هەفتەیەدا مووچەی سێ مانگی بەشێك لە مووچەخۆرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 7/9/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، سبەی دووشەممە 8/9/2025، مووچەی مانگی حوزەیرانی 2025 و تشرینی یەكەم و تشرینی دووەمی ساڵی 2024ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە لە 1/7/2024ەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراون و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.