له به‌غدا شه‌ڕ ڕووی دا و دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی فیدراڵی كوژران و پێنج كارمه‌ندی دیكه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌یاننامه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، به‌هۆی ناكۆكی عه‌شایه‌رییه‌وه، شه‌ڕ له ناوچه‌ی سه‌عاده له نزیك كارگه‌ی غازی ره‌سافه‌ی به‌غدا ڕووی دا و له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا هێرش كرایه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له ئه‌نجامدا دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی فیدراڵی كوژران و پێنج كارمه‌ندی دیكه بریندار بوون.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، شه‌ش له ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیر كراون و هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین به‌دوای تۆمه‌تبارانی تر ده‌ستی پێكردووه.