سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچوانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان)ی دەر کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 1/9/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچوانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان)ی دەر کرد، کە ژمارەیان حەفتسەد و حەفتا و پێنج دەرچووی ساڵی خوێندنی ( 2023- 2024)ـن، لە سەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەم فەرمانە لەبەر پێویستیی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ڕاژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.