بەهۆی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكیدا، پیرۆزبایی لە یانەکانی سەنحاریب و ئەکاد و بەخدێدا كرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەکانی سەنحاریب لە دهۆک و ئەکاد لە عەنکاوە و یانەی قەرەقۆش/ بەخدێدا دەکەم بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانیێتیی بالەی خانمانی عێراق.”
سەرۆكی حكوومەت ڕاشیگەیاند: “هیوای پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم و پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و بزاڤی وەرزشی لە کوردستان دووپات دەکەینەوە.”