باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ڕونکردنەوە لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەبەغدا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ورد نین.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ئاماژەی بەوەکردوە،” ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن کە لەسبەینێوە هێزەکانی ئەمریکا بەتەواوەتی بەغدا جێدەهێڵن ورد نین “.
ئەوەشیخستەڕوو،” هێزەکانیان بەردەوامن لەکارەکانیان بەپێی ئەو بەیاننامە هاوبەشەی نێوان عێراق و ئەمریکا، کە لە 27ی ئەیلولی 2024 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا خشتەی کاتی کۆتاییهێنانی ئەرکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەعێراق ڕاگەیەنرا “.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد” ئەو پێشهاتە کارێکی ئاساییە لەڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی سەربازی لەعێراق، سەبارەت بە وردەکاری پلان و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان، ئەو بابەتانە لە تایبەتمەندی وەزارەتی بەرگری ئەمریکان “.