سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی 6ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت. 

بەگوێرەی زانیارییەکان ، مەرجی بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 6، رادەستکردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتییە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ کۆبووەوە و تەوەرێکی کۆبوونەوەکە راپۆرتی لیژنە هاوبەشەکان بوو، کە لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنرابوون.