خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- فیدراسیۆنی پاسکیلسواریی عێراق تەواوبوونی ڕێگای پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی عەرەبی ڕاگەیاند، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا، پاڵەوانێتی پایسکلسواری لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانی عەرەبی لە شاری سلێمانی میوانداریی دەکرێت، عەبدولقادر نورەدین ، ئەندامی فیدراسیۆنی پاسکیلسواریی عێراق بەخەباتی ڕاگەیاند: ئەو هاوکاری و هاوئاهەنگییەی کە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی پایسکلسواریی هەڵبژاردەکانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت، بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
عەبدولقادر ئاماژەی بەوەشکرد، پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە رێگای ئەنجامدان و بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەکە لە 1ی ئەیلول بە فەرمی دەکرێتەوە، بە بەشداریی 300 ڕکابەر لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، ئەو ئەندامەی پایسکلسوایی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد: پاڵەوانێتییەکە لە شاری سلێمانی لە 2 تا 10ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەدەچێت، بە بەشداریی 10 هەڵبژاردەی عەرەبی، شایەنی باسە بەشێکی زۆر لەیاریزانە کوردەکانی شاری دهۆک و هەولێر و سلێمانی نوێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دەکەن، بەتایبەتی یاریزانانی یانەی وەرزشی هەولێر پشکی شێریان لە نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکە بەردەکەوێت.