سه‌لام عه‌بدوڵڵا
دوێنێ (79)هه‌مین ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو. كاتێك به مێژووی دێرینی ئه‌م حزبه دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ین، مرۆڤ ناچاره له‌خۆی بپرسێت، هۆكاری ئه‌م به‌رده‌وامبوونه چییه و بۆچی هه‌ر له به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون و بره‌ودایه، له‌كاتێكدا ده‌یان حزب و گرووپ و لایه‌نی سیاسی تر یان به یه‌كجاری مه‌یدانی خه‌بات و سیاسی‌یان به‌جێ هێشتووه یان پاشه‌كشه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری كردووه، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه پارتی ڕۆژ له دوای ڕۆژ لایه‌نگر و هه‌وادار و ئه‌ندام و پشتیوانی ڕوو له زیاد بوون دایه.
هۆكاره‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م حزبه ته‌نیا به مه‌به‌ستێكی سیاسی و بۆ قۆناغێك یان بۆ هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی كاتی دانه‌مه‌زراوه، ئه‌م حزبه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سایه‌تییه‌كی مێژوویی و خه‌باتگێڕێكی به ئه‌زموون و خاوه‌ن خانه‌واده‌یه‌كی شۆڕشگێڕه كه سه‌روه‌رمان مسته‌فا بارزانیی نه‌مره، و به پشتیوانی كه‌سانێكی لێهاتوو، نیشتمانپه‌روه‌ر و خۆنه‌ویست كه ئامانجی سه‌ره‌كییان گواستنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌م گه‌له به‌ش به‌ش كراوه بوو كه بگه‌یه‌نرێته ئامانجه‌كانی كه سه‌ربه‌ستی و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه و له‌و پێناوه‌شدا له هه‌موو سه‌رده‌م و بارودۆخێكدا مه‌یدانی خه‌باتی نێو خه‌ڵك و نێو خاكی كوردستان بووه و هێز و تواناشی هه‌ر له‌گه‌له‌كه‌ی وه‌رگرتووه و هه‌رگیز سازشیشی له‌سه‌ر داوا ڕه‌واكانی نه‌كردووه و هه‌رده‌م به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه به‌رامبه‌ر دوژمنان سه‌نگه‌ری خه‌بات و تێكۆشانی گرتووه و داكۆكیكاری سه‌ره‌كی داخوازییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بووه.
بۆیه جێی سه‌رسوڕمان نییه كه ئه‌م حزبه ڕۆژ به ڕۆژ لایه‌نگری زۆرتر و ده‌نگی بڵندتر و جێی متمانه‌ی زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌ی بێت و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن نه‌یارانیشیه‌وه به چاوی ڕێزه‌وه سه‌یر بكرێ و له‌نێوه‌نده جیهانیه‌كانیشدا حسابی به‌رفراوانی بۆ بكرێت، بۆیه به هیوایه‌كی زۆر و بڕوایه‌كی پته‌وه‌وه له داهاتووی ئه‌م حزبه دێرینه ده‌ڕوانین و وه‌ك هه‌میشه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و گه‌شتری بۆ ده‌خوازین.