ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هانس فلیک بڕیاریداوە پشت بە مارکۆس ڕاشفۆرد ببەستێت بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هێرشی بەرشلۆنە بکات لە قۆناغی یەکەمی یارییەکەی لالیگا بەرامبەر مایۆرکا، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پێکانی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی.
سەرەڕای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی جوان گامپەر هەلێکی لەدەستدا، بەڵام ڕاشفۆرد بە ئاستە وزەبەخشەکەی و ئەسیستەکەی بۆ ڕافینها سەرنجی فلیكی ڕاکێشا، ئەمەش متمانەی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکەی پێ بەرزکردەوە، پێش فێران تۆرێسی هاوڕێی کەوت بۆ بەدەستهێنانی ژمارە 9.
هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بە خواستن لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بەخێرایی و توانای پەیوەندیکردنی لە ڕووی هێرشبەرییەوە ناسراوە، ئەو سیفەتانەی کە بژاردەیەکی هێرشبەری نەرم و نیانیان بە تیپە نوێیەکەی بەرشلۆنە بەخشیوە.