خەبات: چیمهن ساڵح:- ڕۆژنامەفرۆشێکی دەستگێڕ بەرزترین مەدالیای دەوڵەتی فەرەنسای پێ دەدرێت، ناوی عەلی ئەکبەرە، بە ڕەسەن پاکستانییە و ساڵی ١٩٧٣ چووەتە فەرەنسا و لەو کاتەوە دەستی بە ڕۆژنامەفرۆشتن کردووە. بە پێ لە گەڕەکی لاتینی، پاریسی پایتەخت دەگەڕێ و بە کۆپڵە و شیعری جوان و قسەی خۆش هاواری فرۆشتنی ڕۆژنامەکان دەکات و خەڵکی ڕۆژانە ٢٠-٣٠ دانەی لێ دەکڕن. هەر لە ساڵی حەفتاکانەوە پیشەی ڕۆژنامەفرۆشی دەستگێڕ بەرەو کەم بوونەوە چووە و لە ئێستادا، هەر نەماوە و تەنیا عەلی ئەکبەر هەیە. لە مانگی ئەیلول، سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە کۆشکی ئەلیزی، بەرزترین مەدالیای دەوڵەتی فەرەنسای پێ دەبەخشێ کە تەنیا بەو کەسانە دەبەخشڕێ لە بواری کاری سەربازی و مەدەنیدا ئەرکی دەگمەن و ناوازەی مێژوویی بەجێ دەگەیەنن، ڕاوێژکاری باش نیعمەتە بۆ سەرۆک وسەرکردە و میللەت.