بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی لە سێ گەنج کراوە، دوونیان کوژراون و ئەوەی دیکەشیان بریندارە.
سێشەممە 5ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر سێی بەرەبەیان، لە گەڕەی فەرمانبەران، دەستڕێژی لە سێ گەنج کراوە، بەهۆی دەستڕێژییەکەش دوو لە گەنجەکان کوژراون بەناوەکانی (ب .ج .ف)تەمەن 20ساڵ، هەروەها(ش . م .ا) کە تەمەنی ئاشکرا نەکراوە، پۆلیس ناوی ناو و تەمەنی ئەو گەنجەی بڵاو کردووەتەوە کە لەدەستڕێژییەکە برینداربووە کە ناوی (پ. م . ت)تەمەن 31 ساڵە.
پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، بەگومانی ڕوداوەکە، دووکەس بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەمادەی 406 لە یاسای سزاکانی عێراقی دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.