
له سلێمانی ئاگر له چهند كۆگایهك كهوتهوه و دوای چهند كاتژمێرێك توانرا ئاگرهكه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
بهڕێوهبهرایهتیی بهرگریی شارستانیی سلێمانی ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه: “ئەمڕۆ دووشەممە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگادار کرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە کۆگاکانی سنووری تانجەرۆ.”
ئهوهش خراوهته ڕوو: “دەستبەجێ سەرجەم تیمەکانمان بە پێداویستی تەواوەوە زوو گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی عەمید دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی، دەستکرا بە هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.”
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه: “بەهۆی بوونی مادەی خێرا گڕگرتوو، ئاگرەکە مەترسی بڵاوبوونەوەی خێرای هەبوو، بەڵام کارمەندە لێهاتوو و دڵسۆزەکانمان توانییان بە شێوەیەکی پیشەییانە ڕووبەڕووی ببنەوە و ڕێگری لە تەشەنەکردنی بکەن. خۆشبەختانە و پاش هەوڵێکی چڕ، توانرا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.”
تیمهكانی بهرگریی شارستانی لێكۆڵینهوهیان لهبارهی هۆكاری كهوتنهوهی ئهو ئاگرهوه دهست پێكردووه.