خه‌بات: ڕووداوه‌كانی ڕۆژ:- به‌رپرسی به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: کەس ناتوانێت پڕۆژە نایاب و ناوازەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ویژدانی زیندووی گەلی کوردستاندا ڕەش بکاتەوە، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌شڵێت: هەندێك کەس بە مەبەست و دەستی ئەنقەست لە هەوڵدان دیوار و بەربەست لە نێوان حکوومەتی هەرێم و گەلی کوردستاندا دروست بکەن.
دوێنێ شه‌ممه 2/8/2025 ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ڕایگه‌یاند: کەس ناتوانێت پڕۆژە نایاب و ناوازەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ویژدانی زیندووی گەلی کوردستاندا ڕەش بکاتەوە بەتایبەتی پڕۆژە گه‌وره‌كانی وەک پڕۆژەی ڕووناکی 24کاتژمێری و پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو و چارەسەرکردنی بێئاوی و دروستکردنی چەندان پۆند بۆ گلدانەوەی ئاو و سەرخستنی پڕۆژەی هەژماری من، سەرەڕای دژایەتیکردن و دروستکردنی ئاستەنگەکان و درێژەدان بە ئاوەدانکردنەوە و دروستکردنی ڕێگه ستراتیژییەکان و قیرتاوکردنیان و بەردەوامی پێشکەوتن و وەبەرهێنان لە هەموو سێکتەرەکانی دیكه‌دا.
ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا گوتیشی: بەداخەوە هەندێك کەس بە مەبەست و دەستی ئەنقەست لە هەوڵ و تەقەڵای بێوچاندان دیوار و پەرژین و بەربەست لە نێوان حکوومەتی هەرێم و گەلی کوردستاندا دروست بکەن، بەڵام بەدڵنیایییەوە هەمیشە حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەدەستە ڕەنگینەکەی، بەم دەسکەوت و پڕۆژە عیملاقانەوە، باڵای بەرزترە لە باڵای ئەو دیوارە قەزەمانەی ئەوان پێیەوە خەریکن.