له ئه‌ڵمانیا شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له هێڵی ئاسنین ترازا و نه‌یتوانی خۆی كۆنترۆڵ بكات، بۆیه‌ش كۆمه‌ڵێك قوربانی به‌دواوه بوو. به‌پێی دواین ئاماره‌كان سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 41ی تر بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، رووداوه‌كه له ویلایه‌تی بادێن وترمبێرگ بووه كه كه‌وتووه‌ته باشووری ئه‌ڵمانیا، شوفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه و كارمه‌ندێكی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دوو له‌و كه‌سانه‌ن كه به‌هۆی رووداوه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه و كه‌سی سێیه‌م سه‌رنشینێكی ئاساییه.
فرێدریش مێرتس راوێژكاری باڵای ئه‌ڵمانیا، به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان كردووه و هاوخه‌میی خۆی ده‌ربڕیوه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا بڵاوی كرده‌وه كه هۆكاری ئه‌و رووداوه، داته‌پینی زه‌وی بووه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه، 100 كه‌سی پێ بووه و ویستوویه‌تی له شارێك بۆ شارێكی تر بیانگوازێته‌وه.