بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین رایدەگەیەنێت، زانکۆکەیان 425 کورسی خۆڕایی خوێندنی بەکالۆریۆس پێشکەشی قوتابیانی نێودەوڵەتی دەکات.
شەممە 26ـی تەممووزی 2025، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین ڕایگەیاند: بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوونی قوتابییانی نێودەوڵەتی و بەرەپێشچوونی زانکۆ، زانکۆی سەڵاحەددین 425 کورسی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، بۆ قوتابیانی نێودەوڵەتی دابین کردووە.
ئاماژە بەوەش دەکات، زانکۆی سەڵاحەددین وەک دێرینترین و گەورەترین زانکۆی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان، هەر بۆیە دووقوتابی داواکارییان بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەشکردووە.
زانکۆی سەڵاحەددین لە 16 کۆلێژ و 95 بەشی ئەکادیمی پێکدێت، ژمارەی قوتابییانی بەرایی 25 هەزار قوتابییە، ژمارەی قوتابییانی خوێندنی باڵا بە دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا دوو هەزار قوتابییە.