وەزارەتی دارایی و ئابووریی لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوکردەوە و لە ماوەی سێ ڕۆژدا هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان مووچەکەیان وەردەگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار (پێنج)ـی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە، سبەینێ هەینی، 25ـی تەممووزی 2025م دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت و پرۆسەکە تا ڕۆژی یەکشەممە، 27ـی تەممووزی 2025، بەردەوام دەبێت.
لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج