وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/7/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەمڕۆ، بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار، وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.”
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا ئاماژە بەوەش دراوە، سبەی هەینی 25/7/2025، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.