سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و پێشهات و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ، تاوتوێ کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە “ئانیل بۆرا ئینان” باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا کە “ئیرمان تۆپچو”، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە بە درێژایی ساڵانی رابردوو ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تەوەری دیکەی ئەو دیدارەبوو.