خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- له دامێنی چیایی سه‌فین و له‌ناوچه‌ی سپیگره، له ڕێوڕه‌سمێكی قه‌شه‌نگدا، كاتژمێر 6ی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، به ئاماده‌بوونی ئه‌دیب و شاعیر‌و نووسه‌ری هه‌ولێر و شه‌قڵاوه و ده‌ورووبه‌ری، كافتریایه‌كی كورده‌واری به‌ناوی (ڕه‌شماڵی چنێران) كرایه‌وه، له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، چه‌ندین وتار‌و ده‌قی ئه‌ده‌بی و شیعر خوێندرانه‌وه‌و ده‌ستخۆشی له شاعیر‌و نووسه‌ر (بێكه‌س حه‌مه قادر) سه‌رپه‌رشتیاری ڕه‌شماڵه‌كه كرا بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، كه به‌پێی قسه‌ی (بێكه‌س) ده‌بێته ناوه‌ندێكی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری له‌م ناوچه‌یه‌و تێیدا چالاكی ئه‌ده‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و خواردنی كورده‌واری له‌م كافتیریایه.