سهرهتا وتار کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان… خۆڕاگر و خزمەتگوزار بووە
كاروان محەمەد سینو
سەرەڕای هەموو ئەو هەڕەشە و هێرشی مووشەکیی و (درۆن) بۆ سەر هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو ئاستەنگ و ئالەنگارییە سیاسی و دارایی و ئابوورییانەی؛ کە ئەمڕۆ بە ئەنقەست؟! لە لایەن عەقلییەتێکی شوڤینی؟! نێو حکوومەتی ناوەندی عێراقەوە دەخرێنە بەردەم بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەرکەوتن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان! بۆئەوەی قەوارەی هەرێم ئیفلیج و پەراوێز بخەن و ئیرادە و کەرامەتی خەڵکی کوردستان بشکێنن، بەڵام بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بە پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لە ژیرچاودێریی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی؛ حکوومتی هەرێمی کوردستان خۆڕاگر و بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری (ناوازە) و سترتیجی بە خەڵکی کوردستان، وەکو(پڕۆژەی ڕووناکی 24کاتژمێری و دروستکردنی بۆند و بەنداوی ئاو و ڕێگاوبان و پردی مۆدرن و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و پێشەسازی و وزە و تەندروستی….هتد). لە شەشەم ساڵیادی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسینەکانی داهاتوودا هەوڵ دەدەم چەند پڕۆژەیەک (مشتێک لە خروارێک) بخەمە ڕوو.
شایانی باسە لە 10ی تەمووزی 2019 پەرلەمانی كوردستان متمانەی بە كابینەی 9یەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەخشی بە سەرۆكایەتی مسرور بارزانی و بەڕێزیان سوێندی یاسایی خوار و رۆژی پاشتر كابینەی نۆیەم دەستبەركار بوو. هەرلەسەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی 9ی حكومەتی كوردستان، بەڕێز مەسرور بارزانی لەچەند تەوەرێكدا كارنامەی حكومەتەكەی خۆی ڕاگەیاند و بە هەموو توانایێكی بەردەست؛ لێهاتووانە كاریكرد بۆ بەجێگەیاندنی كارنامەی حكومەتەكەی. سەرەڕای بەربەست و ئالەنگارییەکان؛ مەسرور بارزانی و تیمەكەی لەشەش ساڵی ڕابردوودا بێ وچان هەنگاو بەهەنگاو هەوڵی جێبەجێكرد کارنامەی کابینەی نۆیەمیان داوە و تاكو ئێستا زۆر سەركەوتووانە كارنامەكەیان بەجێ گەیاندووە.
لە ژمارەکانی داهاتووی ڕۆژنامەکەماندا؛ هەوڵدەدەی لە چەند زنجیرەیەکدا گرنگترین داتا و زانیاری و ئەو پڕۆژە و خزمەتگوزارییانە بخەینە ڕوو کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکاتی مەسرور بارزانی لە ساڵی ڕابردوودا (2024/2025) پێشکەش بە خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە.