سه‌ره‌تا وتار كابینه‌ی نۆیه‌م له نێوان ده‌ستكه‌وت و ئاڵنگارییه‌كاندا
ئاواره حاجی دێلۆیی
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی دامه‌زرا. حكومه‌تێك كه توانی وێرای ئاڵنگارییه‌كان، خۆڕاگرانه به به‌رامبه‌ر كۆسپه‌كان بوه‌ستێت و رێگه‌چاره بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانانه بدۆزێته‌وه كه به‌رۆكی گرتوون. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش له چه‌ندین بیاڤدا توانی خزمه‌تگوزاری بێوێنه پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی بكات، كه له مێژووی ناوچه‌كه نموونه‌ی كه‌م بووه.
شه‌ش ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له دانیشتنی ژماره 13ی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌دیاریكراوی له رێككه‌وتی (10 ی ته‌مموزی 2019) متمانه‌ی پێدرا.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانییه كه له سێ پارتی سه‌ره‌كیی: پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێیتی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و پێكهاته‌كانی مه‌سیحی و توركمانی پێكهات. كابینه‌ی نۆیه‌م له سه‌ر متمانه‌ی (73%)ی كۆی ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان هاته دامه‌زراندن.
له (64.7%)ی كۆی ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان، كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شداربوون، ده‌نگیان به هه‌ر سێ پارتی سه‌ره‌كی: پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان داوه، كه ده‌كاته یه‌ك ملیۆن و 194 هه‌زار و 885 ده‌نگی ده‌نگده‌ری هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان، له‌م نێوه‌نده‌شدا پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به ده‌ست هێناوه.
ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:
1. كابينه‌ی نۆیه‌م له ڕووی چاكسازی
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له ڕوونی و شه‌فافیه‌ت و گۆڕانکاریی لە خزمەتگووزارییە گشتییەکان كردووه‌ته‌وه، بەجۆرێک دڵنیا بێت کە خزمەتگووزارییەکان بەردەستتر، پرۆفێشناڵتر، روونتر و سەردەمیانەتر به هاووڵاتیان بگه‌ن. سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ته‌كه‌زی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه بە پەیڕەوکردنی کۆنتڕۆڵێکی زیاتر بە سەر ئابووری کوردستان و زیاترکردنی شەفافیەت، دڵنیا ببێته‌وه لەوەی بودجەی تەرخانکراو لەو شوێنانە خەرج دەکرێن کە پێویستن، ئەوانەشی كه به ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان هه‌ڵده‌ستن پارەکە خەرج بکەن و بەرپرسیار بن لە خەرجکردنەکە.
یه‌كه‌م: كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرتاوە کاری لە سەر یاسای چاکسازی کرد و لەمەشدا چاکسازی لە پرسی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی كرد، كه بریتی بوون له:
1) ڕێكخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەكانی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی.
2) پاککردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ماف و ئیمتیازاتی میراتگری ئەو کەسانەی کە بەدەر لە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان سوودمەند بوون.
3) قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان. كابینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بە ڕەچاوکردنی ماددەی 132ی دەستوور، به‌رده‌وام پشتگیریی لە مافی دەستووری هه‌رێمی كوردستان بۆ قەربووکردنەوەی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و هه‌موو ئەوانە كردووه كه رژێمەکانی پێشوو کاریگەریی و لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی لەسەریان جێهێشتووە.
دووه‌م: پرۆژەی رووناكی
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانی بۆ چاكسازی له بواری ئابووری و وزه چڕ كرده‌وه و هه‌وڵیدا كاره‌بای (24) كاتژمێری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دابین بكات. لە كابینەی نۆیه‌م 1,840 مێگاوات كارەبای نوێ كەوتەكار و پێوەری زیرەكی بۆ ()1400,000 هاوبەش دانرا و بەبڕی (372) ملیۆن دۆلار، دەیان پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرز ئەنجام دران و (3500) پرۆژەی دابەشكردنی كارەبا بەداهاتی لە (8%)ی كارەبا جێبەجێ كرا. سووده‌كانی پرۆژه‌ی رووناكی بریتی بوون له‌وه‌ی كه كارەبایەكی 24 كاتژمێری بەردەوام بۆ هاوڵاتیان زامن دەكات و چارەسەری ڕیشەیی كێشەی كارەبا دەكات. هه‌روه‌ها نرخەكەی بەهەموو پێوەر و ستانداردە جیهانییەكان بێت و تێیدا ڕه‌چاوی داهاتی تاكەكەسی بكرێت. هاوكات رەچاوی ئەو هاوڵاتی و خێزانە كەم دەرامەت و هەژار و توێژەكانی چینی مامناوەند دەكات كە ئه‌مپێری كەمتر خەرج دەكەن. هاوكات لایه‌نێكی دیكه‌ی ئیجابی ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌وه‌بوو، دووكەڵ و ژاوەژاوی موەلیدە ئەهلییەكان نه‌هێڵێت كە بۆ پیسبوونی ژینگەو نەخۆشی شێرپەنجە مەترسی له‌ڕادەبەدەری هەبوو. هه‌روه‌ها بڕە كارەبا، بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بگاته هاوڵاتیان و سەرپێچییەكان كەم بكرێنه‌وه.
لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌رێنیشی ئه‌وه بوو كه زیاده مەسرەفی لەبەكارهێنانی كارەبا كەم بكاتەوە و به‌مه‌ش ده‌توانرێت تەمەنی ئامێرەكان بپارێزێت و سەلامەتی خەڵك و ماڵەكان لە ئاگركەوتنەوە زۆر كەم بكاتەوە. به پێی دوایین داتاكانیش تا ئێستا ژمارەی هاوڵاتیانی سوودمەند لە کارەبای 24 کاتژمێری، گه‌یشتووه‌ته زیاتر لە یەک ملیۆن، کە یەکسانە بەڕێژەی ٪15ی هاوڵاتیان کە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشبوون: هەولێر: 860،000، سلێمانی: 132،000، دهۆک: 114،000، کۆی گشتی: 1،1 ملیۆن. لە هەرێمی کوردستاندا (283،000) دووسه‌د و هه‌شتا و سێ هەزار هاوبەشی کارەبا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان، کارەبای (24) کاتژمێرییان بەهۆی پرۆژەی ڕووناکیەوە بۆ دابینکراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە چەند مانگی ڕابردوو کۆمەڵێک ناوچەی دیکەی هەولێر,سلێمانی و دهۆک سوومەندبوون لە پڕۆژەی ڕووناکی کە کارەبای بەردەوامی بەنرخێکی کەمتر بۆ هەزاران خێزان و نزیکەی (60،000) شوێنی بازرگانی دابینکرد. پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراونبوون و تاوەکو کۆتایی ساڵی (2025) سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەروەها هەڵەبجە کارەبای (24) کاتژمێریان پێدەگات و ناوچەکانی دیکە تاوەکو کۆتایی ساڵی (2026) دەبنە خاوەنی کارەبای (24) کاتژمێری لەچوارچێوەی پڕۆژەی نیشتمانی ڕووناکی.
ئه‌گه‌رچی لێره و له‌وێش گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه دژایه‌تی پرۆژه‌ی ڕووناكی ده‌كرێت، كه به‌شێكیان ئه‌و سەرپێچیكارانه‌ن كه ساڵانێكە لەسەر حسابی هاوڵاتیان كارەبا بەكاردەهێنن و بەنادادپەروەری پارەی كارەبایان نەداوە و بە فرتوفێڵی جۆراوجۆر خۆیان لە كرێی كارەبا دزیوەتەوە، هاوكات هه‌ندێ لایه‌ن و بزوتنه‌وه و قه‌واره هه‌ن كه بۆ مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تایبەتی له تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا دژایه‌تی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن. به‌ڵام بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌قی خزمه‌تكردن هاووڵاتیانن و هه‌موو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه كاره‌بای نیشتمانیان گه‌یشتووتێ شایه‌دی بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه كه چاکسازیی لە سێکتەرە گشتییەکان بە میکانیزمی نوێی وردەوە بکات،بەڵکو خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی و کەمکردنەوەی بیرۆکراسی، کرۆکی کارنامەكه‌یان بووه. گومان له‌وه‌دانییه كه ئەنجامدانی گۆڕانکاری کاتی زۆری دەوێت، به‌ڵام نه‌مه‌تی بەیەکەوە کاركردن بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی ئارام، پارێزراو و خۆشگوزەران، له‌پێشینه‌ی كاره‌كانیان بووه، ئه‌مه‌ش ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌وه بووه كه وێرای گەشبینی، هه‌وڵیشیان داوه كه له‌به‌رامبه‌ر رایكردنی ئه‌ركه‌كانیشیان واقعبینانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌كان بكه‌ن.
چواره‌م: چاره‌سه‌ر كردنی گرفتی كه‌م ئاوی
یه‌كێكی دیكه له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌سرور بارزانی چاره‌سه‌ر كردنی گرفتی كه‌مئاوی بوو له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكوه‌زیران باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه بوو كه گرفتی كه‌مئاوی ده‌رهاوێشته‌ی گۆڕانی كەشوهەواو پیسبوونی ژینگە و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كابینه‌كه‌ی بە كۆمەڵێك پرۆژەی دروستكردنی پۆند و بەنداو سەركەوتنێكی بێ وێنەی لە مێژووی (30) ساڵەی حوكمڕانی كوردی تۆمار كرد، سه‌رۆكوه‌زیران وێرای هه‌بوونی قه‌یرانی دارایی و نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی چاكسازی له ته‌واوی سێكته‌ره‌كان بڕیاری دروستكردنی چه‌ندین پۆند و بەنداوی بە بێ جیاوازی لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان ده‌ركرد. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستی به‌جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاو برد، له نێویشیاندا ده‌توانین ئاماژه بۆ پرۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاو له هه‌ولێر و گوپته‌په چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ندین شوێنی دیكه ببه‌ین، كه به‌شێكیان له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و به‌شێكی دیكه‌شیان له قۆناغی ته‌واوبووندان.
پێنجه‌م: پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من)
یه‌كێكی دیكه له خزمه‌ته به‌رچاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بووه. وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ زامنکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستانیان، كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی (هەژماری من) وە دەستیکردووە بە پرۆسەی بە بانکیکردن، بۆ بەدیهێنانی گشتگیری دارایی بۆ هاوڵاتییان.
ئەم پڕۆژەیە دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک بگات و ببنە خاوەن ئازادی زیاتری تاکەکەسی. له‌م نێوه‌نده‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستیکردووە بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامانجه‌كه‌ی ئەوەیە کە زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر لەم پرۆسەیەدا تۆمار بکات بۆ ئەوەی زەمینەسازی بۆ سیستەمێکی بانکی بەهێزتر و گشتگیرتر بکات و تا ئێستا زیاتر له هه‌شت سه‌دهزار فه‌رمانبه‌ر تۆمار كراون و پلانه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران ناویان له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆمار بكه‌ن.
شه‌شه‌م: پێشمه‌رگه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به میكانیزمی رێكخستن و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه و هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه بووه كه هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا تێكه‌ڵ به یه‌ك بكاته‌وه و به پێی دوایین زانیارییه‌كان له كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ته‌واوی یه‌ك ده‌گرنه‌وه. هه‌روه‌ها كاری له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی لیستی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر كردووه. هاوكات سه‌ندنی ئابوونه‌ی حزبی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قه‌ده‌خه كرد. هه‌روه‌ها چه‌ندین خولی ڕاهێنانی ئه‌فسه‌ران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه. هاوكات كاری له‌سه‌ر باشتركردنی ژیانی پێشمه‌رگه كردووه.
حه‌وته‌م: كشتوكاڵ
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ یه‌كێك بووه له‌و سێكته‌رانه‌ی كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خی ته‌واوی پێداوه، چونكه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌توانێت نه‌خشه‌ی سیاسی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ری خۆراك و ئاسایشی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان بكێشێت. ئه‌م سێكته‌ره ده‌توانێت ئابووری وڵات ببوژێنێته‌وه.هاوكات ئه‌ركێكی دیكه‌شی زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و كه‌ناڵه‌كانی ئاودێری بووه. یه‌كێك له شاكاره گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌پۆرت كردنی باروگوزه‌رانی جوتیاران بووه. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می جوتیارانی كوردستان بووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هاوكات كاری له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی زه‌وی بووه بۆ پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان.
هه‌شته‌م: كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی
ستراتیژی سه‌رۆكوه‌زیران بایه‌خدان بووه به كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا. هه‌ر له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی، جیهان رووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نه‌بوو له‌و ئاڵنگارییه ته‌ندروستییه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆكوه‌زیران له رێگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه، رێوشوێنی خۆپارێزی توندی گرته‌به‌ر. هاوكات بڕیاری دروستكردنی چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ش له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه درا. هاوكات له بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاش، كابینه‌ی نۆیه‌م گۆڕانكاری له مه‌نهه‌جی خوێندن و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان كرده‌وه و چه‌ندین قوتابخانه‌ش له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه دروست كراون. له بواری خوێندنی باڵا، كابینه‌ی نۆیه‌م كاری له سه‌ر باشتركردنی سیسته‌می خوێندن كرده‌ووه و له رێگای به‌ستنی كۆڕ و كۆنفرانس و سمپوزیه‌م هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مامۆستایانی زانكۆی داوه. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌وڵی پێگه‌یاندنی كادری نوێ داوه و په‌ره‌ی به ئاستی زمان و خولی پێده‌گۆجی داوه.
نۆیەم: ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی گەندەڵی
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بووه و له‌م پێناوه‌شدا پلانی كورت مه‌ودا و مامناوه‌ند و درێژی داناوه و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ش پێویستی به كات هه‌یه. له‌م پێناوه‌شدا له ته‌واوی سێكته‌ره‌كان هه‌نگاوی به‌رچاوی هه‌ڵێناوه و توانیویه‌تی له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌لكی كوردستان بێت. سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویستە فەرمانبەران خزمەت بکەن، نەک پێگەی خۆیان بۆ مەبەستی دیکە بەکاربهێنن. سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی به ئامانجی باشتركردنی شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستپێكرد. له‌م نێوه‌ندشدا هه‌وڵیداوه بۆ سه‌ر كه‌وتن به سه‌ر ئه‌و ئاڵنگارییانه، پۆستە حکوومییەکان لەسەر بنەمای شایستەیی و شارەزایی دابەش بكات. هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ته‌كه‌زی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه ئەو فەرمانبەرانەی حکومەت، کە راپەڕاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان ئه‌كتیڤ و کارامە و پابه‌ندبوون مه‌بده‌ئی پاداشتی له‌به‌رچاوو گرتووه و هه‌ندێجار بووه‌ته هۆی به‌رز كردنه‌وه‌ی پله‌كانیشیان. هاوكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌شی كه پێچه‌وانه‌ی خواستی هاووڵاتیان بوون و له رایكردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، پرنسیبی سزای جێبه‌جێ كردووه و هه‌ندێ جار له كاره‌كانیشیان دووری خستونه‌ته‌وه.
دەیەم: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ری
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان كاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان كردووه. گرنگیدان و پاڵپشتی كابینه‌كه‌ی بۆ پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌ری له كوردستان، نموونه‌یه‌كی شه‌فافی خواست و ستراتیژی مه‌سرور بارزانی بووه بۆ باشتركردنی سیسته‌می دادوه‌ری و ده‌سته‌به‌ركردنیدادگایكردنی دادپه‌روه‌رانه بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كوردستان، كه ئامانج لێی به‌ره‌وپێشبردنی مافه‌كانی مرۆڤه.
یازدەم: په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، نوێنه‌رایەتی سه‌رده‌مێكی نوێی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌وه‌ش له سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه بووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له كۆماری عێراقی فیدرال هه‌بێت و كاری له پێشینه‌شی په‌یوه‌ندی و گه‌شه‌پێدانی هاوبه‌شی بنیاتنەر و سه‌قامگیرانه بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا. كه ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی ئامانجدارانه ده‌بێت. كه ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه تێگه‌یشتنێكی روون بۆ ماف و ئه‌ركه‌كانی هه‌ردوولاهه‌بێت. هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به به‌غدای ده‌به‌ستێته‌وه، وه‌كو بازرگانی، ئاسایشی سنووره‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری بۆ هاووڵاتییان، هیچ یه‌كێك له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ش به‌دی نایه‌ن، ته‌نیا لە رێگه‌ی هاوبه‌شییه‌كی راسته‌قینه نەبێت، نه‌ك كێبڕكێی به‌رده‌وام. چه‌ند پرسێكی درێژخایه‌ن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه كه پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه و حكوومه‌تیش پابه‌نده به دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چارەی نوێ بۆ گفتوگۆ. ئامانج له گفتوگۆكانیش دووركه‌وتنەوەیه له ململانێكانی رابردوو، له پێناو گه‌شه‌پێدانی رێبازێكی نوێ، بۆ ئه‌و ئاسته‌نگه هاوبه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ردوولا ده‌بنه‌وه. به‌داخه‌وه ئێستا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاویان نه‌ناوه، به‌ڵكو نه‌ك به هاووڵاتی پله یه‌ك و دوو، به‌ڵكو به پله سێ و چواریشی ته‌ماشای كورد نه‌كراوه، كه ئه‌گه‌ر بۆ ڕابردوو بگه‌ڕێینه‌وه، دوای ڕووخانی رژێمی به‌عس ئه‌گه‌ر سپۆرتكردن و پشتیوانی كردنی كورد نه‌بوایه هه‌رگیز نه‌ده‌گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات.
دوازدەم: جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور
ده‌ستوور بنه‌مایه‌كی جه‌وهه‌رییه له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا. له‌م نێوه‌نده‌شدا كابینه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی چه‌ندین تیمی باڵای بۆ دانوستانه‌كان پێكهێناوه و جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كردووه‌ته‌وه:
سێزدەم: ده‌رماڵه و به‌شه بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستان
هه‌وڵ بۆ دابه‌شكردن و به‌ده‌ستهێنانی پشكێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامانی وڵات، له بودجه‌ی ساڵانه، كه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێكی دادپه‌روه‌ر و به‌رده‌وام بۆ كوردستان به‌دیده‌هات.
چواردەم: دابه‌شكردنی سامانی نه‌وت و گاز
هه‌وڵی ته‌واو بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو مادده‌ی 111 و 112ی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵی كه مافه‌كانی كوردستانی دەپاراست. ئه‌وه‌ش له‌و كاته به‌دیده‌هات كه دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی نه‌وت و گاز و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كه‌رته له عێراق ئه‌نجام بدرایه. ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ده‌یتوانی تیماری ئه‌و كێشه‌یه بكات. له‌م نێوه‌نده‌شدا به‌رنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی شه‌فافیه‌ت و وه‌به‌رهێنانی زیاتر له كه‌رتی نه‌وت گاز و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بووه، كه به داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، به ئامانجی سیاسیی، له ئاداری (2023)وه رێگرییان له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
پازدەم: هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منی
كابینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كاری له‌سه‌ر به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كان كردووه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه هاوبه‌شه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گۆڕانكارییه ئه‌منییانه‌ی كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رووده‌ده‌ن.
هاوكات كابینه‌ی نۆیه‌م كاری له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی پێشمه‌رگه و جێگیركردنی ئه‌و هێزه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگری عێراق كردووه.به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له ڕووی ئه‌ركه‌وه سوودیان له وزه و توانایی پێشمه‌رگه بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆریستان كردووه به‌ڵام له به‌رامبه‌ر مافی هێزی پێشمه‌رگه، هه‌رگیز وه‌ك مه‌نزومه‌ی دیغاعی عێراق چاوی لێنه‌كردووه.
شازدەم: ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی لە ژێر رۆشنایی نەخشە ڕێگایەک، کە بەگوێرەی ماددەی (140)ی دەستوور، كار له‌سه‌ر چارەسەرکردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه. هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه بووه كه نەخشە ڕێگایەكه وه‌ك خۆی، جێبەجێ بکرێت،به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌رده‌وام كۆسپی بۆ به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌د و چل دروست كردووه و هه‌رگیز خواستی ئه‌وه‌ی نه‌بووه كه دۆخی ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێته‌وه.
هەڤدەم: هه‌ماهه‌نگی سیاسیی
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی سیاسیی كردووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا،هاوكات جه‌ختیشی له بنه‌مای (هاوبه‌شی راستەقینە و ته‌وافوق و هاوسه‌نگی) كردووه‌ته‌وه كه له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ته‌نها له سه‌ر كاغه‌ز ڕه‌زامه‌ندییان نیشان داوه و له بنه‌ڕه‌تدا به هه‌مان میتۆد مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی عێراق له ڕابردوو به رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامیان داوه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین مه‌سرور بارزانی توانی له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی حوكمڕانییه‌كه‌ی، حكومه‌تێكی ڕاستگۆ و دادپه‌روه‌رانه بونیاد بنێت. به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بخاته سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كه‌سی و حزبی. چاكسازی و شه‌فافیه‌ت و ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هێنانه كایه‌ی دادپه‌روه‌ری، ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی بێت و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌میشی، كه خۆی له بڕینی به‌شه بودجه و مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن عێراق ده‌بینێته‌وه، به پشتیوانی خوا و خه‌ڵكی كوردستان، خۆڕاگرانه به‌رامبه‌ریان بوه‌ستێت و له رێگه‌ی چاكسازی ریشه‌یی له ته‌واوی سێكته‌ره‌كان، به‌شێكی زۆر له‌و ئاڵنگارییانه تێبپه‌رێنێت.