زیکۆی ئەفسانەی بەڕازیلی و فلامینگۆ ڕەخنەی لە گلەیی بەردەوامی یانەکانی ئەورووپا گرت سەبارەت بە بەرزیی پلەكانی گەرما لە جامی جیهانی یانەکاندا و پێی وایە ئەم بیانووانە نەبوونی بەرپرسیارێتی ئاشکرا دەکات.
بە گڵۆبۆی گوتووە: تۆپی پێی ئەوروپی زیادەڕەوی تێدا دەکرێت، کاتێک شتەکان بە هەڵەدا دەچن، دەست دەکەن بە بیانوو هێنانەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە یاریزانانی ئەمریکای باشوور بەبێ گلەیی ڕووبەڕووی هەمان بارودۆخ دەبنەوە و فلامینگۆی وەک نموونەیەک لە بەهێزی ڕاستەقینەی تۆپی پێی بەڕازیل هێنایەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، چەند یاریزانی ناوخۆیی لە تیپەکانی وەک ڕیال مەدرید یان بایرن هەیە؟ لە کۆتاییدا گوتی: هەرکەسێک نەتوانێت بەرگەی چڕییەکە بگرێت، شایەنی سەرکەوتن نییە.