بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر  (محەممەد حەسەن ڕۆژبەیانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.

بۆ خانەوادەی (محەممەد حەسەن ڕۆژبەیانی)

بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر (محەممەد حەسەن ڕۆژبەیانی)مان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێز و ھێژاکەتان دەکەین، ھاوخەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە دۆست و خزم و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ۲٦ی حوزەیرانی ۲۰۲٥