سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە کۆگای یۆرانیۆمی پیتێندراوى ئێران، گواستراوەتەوە بۆ تونێلەکانی ژێر زەوی لە دامەزراوەکانی فۆردۆ و ئهسفەهان، ئەمەش هەنگاوێکە بە ئامانجی پاراستنی لە هەر هێرشێکی دەرەکی.
ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ی ئەمریکی لە زاری ئەو بەرپرسانەوە کە ئاشنان بە ڕاپۆرتە هەواڵگرییە هەستیارەکان، ڕایگەیاندووە، ئەم دامەزراوە ژێرزەمینیانە لە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە جیهانی دەرەوە دابڕاون، ئەمەش وادهكات ئێران نهتوانێت بە خێرایی ئەم یۆرانیۆمە بهكار بهێنێت یان بهكارهێنانى لە هەر هەڵکشانێكی نوێدا، قورس بێت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو کۆگای یۆرانیۆمە لە تونێلەکانی ژێر زەوی لە فۆردۆ و ئهسفەهان و بەهۆی بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانەوە، بهتهواوهتى لە جیهانی دەرەوە دابڕاون.
بەپێی ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە، بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە، دهتوانن هەر هەوڵێکی ئێران بۆ وەرگرتنەوەی ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوە، پێبزانن.