به‌هۆی به‌كارهێنانی بۆمبێكی (تی ئێن تی) له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌كاتی راوه‌ماسیدا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا بریندار بوون.
ئاكام محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی گشتیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه “به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ك كه‌س بۆ راوه‌ماسی چوونه‌ته ده‌وروبه‌ری گوندی سازان و ویستوویانه به ته‌قه‌مه‌نی راو بكه‌ن”.
ئاكام محه‌مه‌د وتی: “به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و (تی ئێن تی)ـیه‌ی كه ده‌یانویست بۆ راوه‌ماسی به‌كاری بهێنن، به خۆیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه”.
وتیشی: “به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی (تی ئێن تی)یه‌كه سێ كه‌س كوژراون و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون”.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه راشیگه‌یاند كه “قوربانییه‌كان هه‌موویان دانیشتووی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن”.