ئەپیكور لەسەر هەناردەكردنی نەوتی عێراق بە هێڵی بۆڕیی نەوتی عێراق – توركیا ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و جەخت لە گرنگی و بەپەلەیی كردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق – توركیا دەكاتەوە و دەشڵێت: زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی زیاد دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی 6ی 2025، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان – ئەپیکور لە ڕاگەیاندراوێكدا، جەخت لە گرنگی و بەپەلەیی کردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا دەکاتەوە.
ئەپیكور لە ڕاگەیاندراوێكەیدا، دەڵێت: “هێڵی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا ڕێڕەوێکی هەناردەکردنی سەلامەت لە عێراقەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دابین دەکات.”
دەشڵێت: “دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیاوە زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی زیاد دەکات.”
ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە “هەرکاتێک دڵنیایی پارەدانمان بۆ هەناردەکانی ڕابردوو و داهاتوو هەبوو، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان – ئەپیکور ئامادەیە دەستبەجێ هەناردەکردن لە ڕێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیاوە دەست پێ بکاتەوە.”