وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشدارییەكی بەپەلەی بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی وڵاتەكەی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو كردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23/6/2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشدارییەكی بەپەلەی بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی وڵاتەكەی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو كردەوە، تێیدا ئەمریكا هۆشداری بە هاووڵاتیانی دەدات كە لەم چەند ڕۆژەدا زۆر ئاگاداری خۆیان بن.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەم ڕۆژانەدا مەترسیی خۆپیشاندان دژی هاووڵاتییانی ئەمریكا و بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكە هەیە.

ئەم هۆشدارییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوای هێرشەكانی بەرەبەیانی دوێنێ دێت كە ئەمریكا لە ڕێگەی فڕۆكەی B-2ەوە، هێرشی كردە سەر سێ بنكەی گەورەی ئەتۆمیی ئێران كە بریتی بوون لە: فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان.