وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕادەگەیەنێت ، نابێ چیدیکە ڤیدیۆی ناخهەژێن و وێنە و ئازاری نەخۆش بڵاو بکرێتەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بڵاوی کردەوە، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، لە گشتاندنێکدا، کە ئەمڕۆ 16ـی حوزەیرانی 2025)بە ژمارە 676دەری کردووە، ڕایگەیاندووە، پێویستە چیدیکە ڤیدیۆی ناخهەژێن و وێنە و ئازاری نەخۆشەکان بڵاو نەکرێتەوە.

لە گشتاندنەکەدا هاتووە: “بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دەروونی ئەو نەخۆشانەی لە پڕۆسەی چارەسەر وەرگرتن لە نەخۆشی شێرپەندە لە نەخۆشخانەکانی هیوا و نانەکەلی و هەموو سەنتەرەکانی شێرپەنجە بۆ بەرزکردنەوەی متمانەیان بە چارەسەرکردن، هاوکات ڕاگرتنی دڵی خانەوادەکانیان، پێویستە هەموو میدیاکان و دەزگا ڕۆژنامەوانییەکان، چیدیکە ڤیدیۆی ناخهەژێن و وێنە و ئازاری نەخۆشەکان بڵاونەکەنەوە، بە پێچەوانەوە ئەو بابەت و چیرۆکانە بڵاوبکەنەوە، کە نەخۆشەکان چۆن بەسەر شێرپەنجەدا سەرکەوتوون”.

هەروەها ئەوەش هاتووە: لە دوای ئەم گشتاندنەوە چاومان لە پشتیوانیی کەناڵ و پەیجەکانە، هەروەک چۆن تا ڕادەیەکی باش بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی کوشتن و توندوتیژی ڕاگیراون.