ئیسرائیل لەناوچەی سێی تاران باڵەخانەی دامەزراوەی میدیای SNNی ئێرانی بۆردوومان دەکات و بەهۆیەوە ژمارەیەک کارمەند گیان لەدەستدەدەن.
کەمێک پێش ئیستا ئیسرائیل ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی SNNی ئێرانی بۆردوومان کرد کە دامەزراوەی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
دوای ئەوەی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا مووشەکێک ئاڕاستەی دامەزراوەی میدیایی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا کە پێکهاتووە لە 93 کەناڵی تەلەفزیۆنی و ژمارەیەک ڕادیۆ، بۆ ماوەیەک پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕی هەواڵ (شبکە خبر)، ڕاگیرا بەڵام چەند خوولەکێک دواتر پەخشەکەی گەڕایەوە و ئێستا ڕووماڵێک دەکات.
میدیای ئێرانی بڵاویکردووەتەوە کە ژمارەیەک کارمەند بەهۆی بۆردوومانەکەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی فەرمی کوژراوان بڵاونەکراوەتەوەوە.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل پێش ئەوەی بۆردوومان ناوچەی سێی تاران دەستپێبکات ڕایگەیاند، ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران زۆر نزیکە لەوەی بە تەواوی نەمێنێت.