خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- ئەمڕۆ دووشەممە، لە یارییەکانی قۆناغی 16 جامی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی عێراق بۆ خوار تەمەن 16 ساڵ، چەند یارییەکی بەهێز لە نێوان یانەکان بەڕێوەدەچێت، لە یەکەمین یارییدا، یانەی هەولێر لەنێو یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی نەجەف دەکات، هەولێر گەڕی رابردوو توانییان لە نێو یاریگەی خۆیان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی نەجەف ببەنەوە و بگەنە قۆناغی 16ی جامەکە، بۆیە ئەمڕۆ گرنگە یانەی هەولێر یارییەكە بباتەوە تا بگاتە قۆناغی ی8 جامی عێراق.

لە یاری دووەمیشدا، یانەی دهۆک دوور لە یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی غازی شیمال، دهۆک گەڕی رابردوو توانیان لە نێو یاریگەی خۆیان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی بەحری ببەنەوە و بگەنە قۆناغی 16 جامەکە.
سەرجەم یارییەکان کاتژمێر 4:00ی دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
خشتەی یارییەکانی دیکە:
کەربەلا- کارەبا
مینا- حوسێن
شورتە- گەرمە
قوەی جەوییە- نەفت
قاسم- حدوود