نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، کارنامەی دانیشتنێکی نائاسایی بۆ ڕۆژی سێشەممە 17ـی حوزەیران بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی کارنامەکە، گفتوگۆ لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و پێشێلکردنی سەروەریی عێراق دەکرێت.
ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانێکی مەترسیدار بۆ تێپەڕبوونی مووشەک و فڕۆکەی هەردوو لایەنی شەڕکەری ئیسرائیل و ئێران، لە سێبەری نەبوونی سیستمێکی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوودا کە توانای پاراستنی سەروەری وڵاتی هەبێت.