ئیسرائیل له هۆشدارییه‌كی به‌په‌له‌دا کە بە زمانی فارسی نووسیویەتی داوای له خه‌ڵكی ئێران كرد، خۆیان له هێرشه‌كانی ئیسرائیل بپارێزن و چ ئێستە و چ لە داهاتوودا لە كۆمه‌ڵێك شوێن دوور بكه‌ونه‌وه كه ده‌كرێنه ئامانج.
له هۆشدارییه‌كه‌دا داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كراوه كه له دەوروبەر یان ناو دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازین، دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان پارێزراو بێت.
هه‌ر له هۆشدارییه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه هیچ هاووڵاتییه‌ك نه‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل ئاگاداریی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه.