سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌تی عێراقی ده‌رهه‌ق هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌وی ده‌كات، شتێكی نوێ نییه، چوونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، هه‌ر كاتێك كورد داوای مافه زه‌وتكراوه‌كانی خۆی كردبێت، ئه‌وا به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه، جا نه‌ته‌نیا ئه‌وه، به‌ڵكوو هه‌میشه سیاسه‌تی برسیكردن و ئابڵووقه‌دانیشی كردۆته ته‌واوكه‌ری ئه‌و به‌رنامه‌یه، هه‌موو بینیمان داواكانی شێخ مه‌حمود حه‌فید له ساڵانی بیسته‌كاندا چۆن وه‌ڵامدرانه‌وه و له‌مه‌ودواش له ساڵانی سییه‌كاندا له‌ناوچه‌ی با‌رزان، به چ دڕنده‌یه‌تییه‌ك وه‌ڵامدرایه‌وه كه یه‌كێكیان ئابڵوقه‌ی ئابووری بوو.
له‌دوای كوده‌تای 14ی ته‌موزی ساڵی 1958، ئه‌گه‌ر چی سیسته‌می سیاسی گۆڕدرا، به‌ڵام هه‌ر كه كورد داوای مافه‌كانی خۆی كرد ئه‌وا دیسانه‌وه، جگه له چه‌ك، ئابڵووقه‌ی ئابووری میتۆدێكی كاریگه‌ربوو كه بۆ ماوه‌ی (9) ساڵ كرایه سه‌ر ناوچه ئازادكراوه‌كان، دیاره ڕژێمه سه‌ربازییه‌كانی عێراق كه یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌كوده‌تا ده‌هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هه‌ر ئه‌و رێڕه‌وانه‌ی ده‌گرته‌به‌ر كه پێشووتر دژی گه‌له‌كه‌مان به‌كار ده‌هاتن.
ئێمه زۆر خۆشحاڵ بووین به‌گۆڕینی سیسته‌می دیكتاتۆری له‌ساڵی 2003دا و وامان چاوه‌ڕوان ده‌كرد، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ سوودێك له‌و مێژووه ڕه‌شه‌ی پێش خۆیان وه‌ربگرن و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به‌رامبه‌ر كورد ده‌یانكرد دووباره نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام مخابن، ئه‌مانیش له‌سه‌ر هه‌مان میتۆدی چه‌وت به‌رده‌وام بوون و ئه‌وا ئێستا وه‌ك ده‌بینین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تیی هه‌رێم و ئابڵووقه به‌ناوی نه‌دانی مووچه و بوودجه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌به‌ری هه‌رێمه‌كه‌مان له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، چوونكه له ڕاستیدا، ئه‌وانه چاویان به‌رایی نایه‌ت به‌و پێشكه‌وتنه مه‌زنانه‌ی هه‌رێم،كه به‌و بوودجه بچووكه‌ی (12,67 %)كه بۆی ته‌رخان كراوه ئه‌نجام درابێ و ئه‌وان به( 87.33%) نه‌یان توانیووه، هیچ خزمه‌تێكی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقی پێ بكه‌ن.
هه‌ر كه‌سێك ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌وان بكات، سه‌ری له‌و دواكه‌وتوویی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سڕ ده‌مێنێت، كه عێراقی بۆ سه‌دان ساڵ گه‌ڕاندۆته دواوه، نه كاره‌با، نه ئاو، نه‌هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك له‌و ناوچانه ده‌بیندرێت، له ڕاستیدا عێراقیان كردۆته كاولستان، بۆیه هه‌موو هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ئه‌وه‌یه كه كوردستانیش به ده‌ردی عه‌ره‌بستانی عێراق به‌رن، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌ڵپ و بیانوو به هه‌رێم ده‌گرن، و ده‌یانه‌وێت شكست و بێ توانایی خۆیان پێ په‌رده پۆش بكه‌ن.
به‌ڵام كورد ده‌مێكه ده‌ڵێت:
( به‌ری خۆر به بێژنگ ناگیرێت)