میدیاکانی ئێران کوژرانی سێ زانای دیکەی ئەتۆمییان ڕاگەیاند. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت: تا ئێستا نۆ زانامان کوشتوون. 

شەممە، 14-06-2025، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، لە دوایین هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، سێ زانای دیکەی ئەتۆمی بە ناوەکانی (عەلی باکەی کەریمی، مەنسوور عەسکەری و سەعید بەرجی) کوژراون.

هاوکات سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لە بەیانیی ڕۆژی هەینییەوە، 13-06-2025،  نۆ زانای دیاری پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێرانیان کوشتووە کە “هاوکاری و بەشدارییان لە پلانی ڕژێمی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکرد.”

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی سوپای ئیسرائیل، کوژرانی ئەو نۆ زانایە “زیانێکی زۆری بە توانای ئێران بۆ دەستخستنی چەکی ئەتۆمی گەیاندووە.”

ئەو نۆ زانا ئەتۆمییە ئێرانییانەی کوژراون:

1. فرەیدوون عەباسی.

2. محەممەد مێهدی تارانچی.

3. ئەکبەر مۆتالەبزادە.

4. سەعید بۆرجی.

5. ئەمیر حەسەن فەخێی.

6. عەبدولحەمید مەنوچێهر.

7. مەنسور عەسکەری.

8. ئەحمەد ڕەزا زۆڵفەغەری داریانی.

9. عەلی باکۆیی کتارمی.