
زانا خه‌لیل
كه ده‌ڵێم له شیعری نوێ‌دا مه‌به‌ست شیعری نوێیه به شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌ك ته‌واوی شیعری نوێ، چونكه گومان له‌وه‌دا نییه كه ستایله‌كان له یه‌كتر جیان و فه‌زای تێكسته‌كان زۆرجار له خودی تێكسته‌كانی ته‌نانه‌ت یه‌ك شاعیریش له یه‌كتر جیا ده‌بن. له‌و به‌شه‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌و گۆڕانكارییانه به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی دیاری بكه‌م كه له ئه‌نجامی گۆڕینی ده‌نگێك له مانای وشه یا به‌یتێك درووستده‌بن و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و دۆخه له‌سه‌ر چه‌ند نمونه‌یه‌كی شیعری نوێ‌دا پراكتیك بكه‌ین و بزانین چ له واتای شیعری نوێ‌دا ده‌گۆڕێ..
1- ئاستی فۆنۆلۆژی:
فۆنۆلۆژی یا ده‌نگسازیی (ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌یه له ده‌نگه‌كان، تاوه‌كو بزانرێت كه هه‌ر ده‌نگێك چ ئه‌ركێكی هه‌یه، كام له ده‌نگه‌كان، ئه‌گه‌ر هات و له‌ناو پێكهاته‌یه‌كی ده‌نگی تایبه‌ت له شوێنی ده‌نگێكیتر به‌كار هات ده‌بێته هۆی گۆڕانێكی زمانی، وه‌ك گۆڕینی واتا، كام له ده‌نگه‌كان ئه‌گه‌ر هات و له شوێنی ده‌نگێكیتر به كار هات، هیچ گۆڕانێك درووست ناكات)(45)
ره‌نگه كێشه‌كه هێنده له خودی ناودا ده‌ست پێنه‌كا، كه به گۆڕینی ده‌نگێك ( نالی= سال = نه‌یجه كه ناوه‌كه‌ی بۆشه=مزمار=شمشاڵ) یا (ناڵی=نه‌عل، هه‌ر شتێ كه له پێ بكرێ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ناو بێ، خۆ ئه‌گه‌ر كار یا فعل بێ به مانای هاوار و ناڵێ به مانای كه‌سێك دێ كه قسه ناكا)46
به قه‌د ئه‌وه‌ی كه وه‌كو وشه له رسته‌دا به كاربهێنرێ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕینی واتا هه‌بێ. ئه‌گه‌ر نالی وه‌ك ناو وه‌رگرین ئه‌وا هیچ له واتای به‌یته‌كان ناگۆڕێ:
هه‌ر كه‌سێ ته‌حدیسی نیعمه‌ت بێ، موراد و مه‌تڵه‌بی
میسلی (نالی) ئیمتیسالی ئه‌مری یه‌زدانی ده‌كا
شوكر نالی سه‌ری خه‌صمت وه‌كو گۆ
به خواری، نه‌ك به‌یاری، كه‌وته به‌ر شه‌ق
نالی چییه وا میسلی جوعه‌ل غه‌رقی شیاكه‌ی
خۆ تۆ به حیسابی وه‌كو په‌روانه شه‌مت بوو
لێره‌دا نالی وه‌ك ناو هیچ له واتای به‌یته‌كه ناگۆڕێ. به‌ڵام له زۆربه‌ی به‌یته‌كانی تردا كه نالی ده‌كرێته كار، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی واتای به‌یته‌كه ده‌بێ:
روخی تۆ گوڵێكه صه‌د وه‌ك هوزاری عاشق، ئه‌مما
له هه‌موو چه‌مه‌ن دیاره به ئوصولی ناڵه (نالی)
(واته: رومه‌تی تۆ گوڵێكی تاقانه‌ی بێ هاوتایه هه‌زاران بلبل عاشقی بوون و بۆی ئه‌خوێنن، بۆیه ئه‌بوا دڵدارێكی وه‌ك نالی له‌ناو كۆڕی ئه‌م هه‌موو دڵدارانه هه‌ر دیار نه‌بوایه. كه‌چی له هه‌موو لایه‌كی چه‌مه‌ن و گۆڵزار و له‌ناو هه‌موو دڵداراندا به گوێره‌ی ناڵه ناڵی خۆی و به هاوار و كڕوزانه‌وه‌یدا دیاره، چونكه دڵداری راسته‌قینه‌یه..
ئه‌شگونجێ ناڵه نالی به ناڵه ناڵی بخوێندرێته‌وه و مه‌عنای به‌یته‌كه وای لێبێته‌وه: روی تۆ گوڵێكه صه‌د دڵداری وه‌ك بلبلی هه‌یه، به‌ڵام بلبل له‌ناو هه‌موویاندا به‌شێوه‌ی تایبه‌تیی ناڵه ناڵی خۆیدا دیاره، به پێی ئه‌م مه‌عنایه به‌شی دووه‌می وشه‌ی ناڵه ناڵی كه ناڵی یه ئیشاره‌ت ئه‌بێ بۆ نازناوی نالی و بلبله‌كه نالی خۆی ئه‌بێ)(47).
وه‌ك ده‌بینین (ل) كه ده‌بێته(ڵ) چ گۆڕانێك به‌سه‌ر واتای به‌یه‌ته‌كه‌دا ده‌هێنێ، لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئاكامێك كه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كه له شیعری كلاسیكی كوردی ته‌نیا تاكه ده‌نگێك ده‌توانێ گۆڕانكاری له واتای ته‌واوی به‌یته‌كه بكات..
له شیعری نوێی كوردیدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فۆنیم ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نییه له‌سه‌ر واتای گشتی و فه‌زای گشتی ده‌قه‌كه..
په‌نجه‌كانت
له ده‌سته‌كانت ده‌ترازێن
وه‌كو هێشوویه‌ك له ترێ
ده‌كه‌ونه نێو ده‌سته‌كانم
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كان بكه‌ین به هه‌سته‌كان چ له فه‌زای گشتی شیعره‌كه ده‌گۆڕێ؟
په‌نجه‌كانت
له هه‌سته‌كانت ده‌ترازێن
وه‌كو هێشوویه‌ك ترێ
ده‌كه‌ونه نێو ده‌سته‌كانم
یا:
په‌نجه‌كانت
له ده‌سته‌كانت ده‌ترازێن
وه‌كو هێشوویه‌ك ترێ
ده‌كه‌ونه نێو هه‌سته‌كانم..
به‌مشێوه‌یه ده‌بینین، ئه‌و كاریگه‌رییه سه‌راسه‌ریی و سه‌رتاپاییه‌ی كه له رێگای گۆڕینی فۆنیمێكه‌وه به‌سه‌ر به‌یت و فه‌زای قه‌سیده‌یه‌كی نالی دادێ، ئه‌وا له شیعری نوێی كوردیدا كاریگه‌ریه‌كه‌ی یه‌كجار كه‌مه یاخود هه‌ر نییه.
2 – ئاستی وشه‌سازیی
وشه یه‌كه‌یه‌كه ده‌توانێ گۆڕانێكی ته‌واو به‌سه‌ر واتای ئه‌تمۆسفێری گشتی به‌یتێكی نالی بێنێ، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر وشه بكه‌ین، وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی واتایی:
(وشه:
گرنگترین یه‌كه‌ی واتاییه كه واتایه‌كی هۆشه‌كی هه‌یه، له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ش واتایه‌كی نموونه‌یی نییه، به‌ڵكو واتای وشه بریتییه له واتای فه‌رهه‌نگی وشه‌كه‌و ئه‌و واتایه‌ی كه له‌گه‌لأ وشه‌ی تردا دروستی ده‌كات..
ئه‌گه‌ر وشه به چه‌ق دابنێین بۆ درووستكردنی واتا، ئه‌وا له خوار وشه‌دا فۆنیم و مۆرفیمی به‌ند هه‌یه و له‌سه‌رووشیدا یا گه‌وره‌تر له وشه لێكدان كه ئه‌ویش بریتییه له وشه‌ی ئاڵۆز : ئه‌و وشه ناساده‌یه‌یه كه له وشه‌یه‌كی ساده‌و زیاده‌یه‌ك پێكهاتبێ
وه‌ك: ئاسنگه‌ر
وشه‌ی لێكدراوی گرێ وه‌ك: گوڵه‌گه‌نم و وشه‌ی ئیدیه‌م وه‌ك: سكی سووتا به مانای منداڵی مرد، دێت)( 49)، هه‌موو ئه‌و ده‌ستوورانه‌ی كه وشه‌یه‌ك پێكدێنن، له شیعری نالی‌دا ده‌سكاری بكرێ ئه‌وا گۆڕان له واتای شیعره‌كانی درووست ده‌بن..چونكه وشه كه ده‌كه‌وێته رسته‌وه سنووری وشه‌سازی ده‌بڕێ و ده‌چێته ناو خانه‌ی رسته‌سازییه‌وه، ئه‌وه‌ی كه لای من مه‌به‌ست بێ له‌و تێڕوانینه‌م، ئه‌وه‌یه، كه دانانی وشه له رسته‌دا له شیعری نالی به پێوه‌ر و حیسابات و لۆژیكه‌وه په‌یوه‌سته. به پێچه‌وانه‌وه له زۆربه‌ی زۆری شیعری نوێی كوردی پێچه‌وانه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ومه ئه‌و هه‌ڵه‌ی گشتگیریكردنه له هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌وا ده‌بێ بڵێم ئه‌و چه‌ند تێكسته‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستی مندان، له حه‌قیقه‌تیشدا هه‌روایه، به‌راوردكردنی تێكسته‌كان به یه‌كتری به بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی پراكتیكی ده‌مانگه‌یه‌نێته هه‌ڵه‌كردنه‌وه..
كاریگه‌رییه‌كانی وشه له‌سه‌ر واتای شیعری نالی
– گۆڕینی وشه‌یه‌ك به وشه‌یه‌كیتر:
له شیعری كلاسیكیدا به شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕینی وشه‌یه‌ك به وشه‌یه‌كیدی كارێكی ئه‌سته‌مه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕینه فۆڕمیش تێكنه‌دا ئه‌وا واتا تێكده‌دا، چونكه هه‌ر وشه‌یه‌ك كه دانراوه كۆمه‌ڵێك حیساباتی بۆ كراوه و به كۆمه‌ڵێك فلته‌ردا تێپه‌ڕیوه‌و دوای حه‌لكردنی چه‌ندین هاوكێشه ئینجا شوێنی خۆی گرتووه.
شه‌وی به‌هاری جوانی خه‌وێ بو پڕ ته‌شویر
له فه‌جری پایزی پیری به‌یانی دا ته‌عبیر
ته‌نیا شوێنی به‌هار و پایز به‌یه‌كتر بگۆڕینه‌وه، ئه‌وا كاره‌ساتێك له واتاكانی ئه‌و به‌یته درووست ده‌بێ كه هیچ واتایه‌كی وه‌كو پێشووتری بۆ نامێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌یته‌كه ئاوا بنووسینه‌وه:
شه‌وی پایزی جوانی خه‌وێ بو پڕ ته‌شویر
له فه‌جری به‌هاری پیری به‌یانی دا ته‌عبیر
باوه‌ڕم وایه پێویست ناكا ورده‌كارییه‌كانی گۆڕینی واتا و ته‌فسیر و شه‌رحی مامۆستایان مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم و فاتیح عه‌بدولكه‌ریم لێره‌دا دووباره بنووسینه‌وه، بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌و گۆڕانكارییه‌ی كه له واتاكانی ئه‌و شیعره‌دا درووست ده‌بێ ده‌توانین بۆ دیوانی نالی بگه‌ڕێینه‌وه.
ئه‌گه‌ر له به‌یتێكی ئاسانتر و روونتر ئه‌و گۆڕانكاریه بخه‌ینه به‌رچاو ئه‌وا كاریگه‌ری گۆڕینی وشه له‌سه‌ر واتامان ساناتر ده‌كه‌وێته به‌رچاو:
وه‌كو نه‌هاری به‌هاری درێژ و پایزی كورت
ئه‌مه‌ل گه‌لێك و ته‌ویل و عه‌مه‌ل كه‌مێك و قه‌صیر
شوێنی ئه‌مه‌ل و عه‌مه‌ل بگۆڕه، ته‌واوی واتای به‌یته‌كه ده‌گۆڕێ و مه‌به‌ستێكی تر دێته پێشه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندیێكی به به‌یته‌كانی پێشوو و دوای خۆشی نامێنێ.
له شیعری نوێ‌دا گۆڕینی وشه هێنده كاریگه‌ری نییه له‌سه‌ر گۆڕینی واتا..
باڵات له گه‌ڵایه‌كی سه‌رئاو كه‌وتوو ده‌چێ
منی شه‌پۆل بمه‌وێ زیاتر له خۆمت لوول بده‌م
گه‌رده‌نه‌كانم تێكه‌ڵاوی بۆنی سه‌وزت بكه‌م
بێده‌نگیم له نۆته‌ی ده‌نگتا بخنكێنم
تا ئیقاعی ره‌نگێكی نوێ درووست بكه‌ین….تاد
له‌و چه‌ند رسته‌یه‌دا ده‌توانین به ئاره‌زووی خۆمان جێگۆڕكێ به وشه‌كان بكه‌ین و ته‌نانه‌ت ده‌توانین چه‌ند وشه‌یه‌كیشی لێ زیاد یا كه‌م بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له واتا و مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی مه‌به‌ستی گوتن بگۆڕێ، با له كارێكی پراكتیكی ئه‌و بۆچوونه‌مان بسه‌لمێنین:
1 – باڵات له به‌له‌مێكی سه‌رئاو كه‌وتوو ده‌چێ
منی شه‌پۆل بمه‌وێ زیاتر له خۆمت لوول بده‌م
2 – خه‌ونه‌كانت له گه‌ڵایێكی سه‌رئاو كه‌وتوو ده‌چێ
منی شه‌پۆل بمه‌وێ زیاتر له خۆمت لوول بده‌م
3 – خه‌ونه‌كانت له به‌له‌مێكی سه‌رئاو كه‌وتوو ده‌چێ
منی شه‌پۆل بمه‌وێ زیاتر له خۆمت لوول بده‌م
4 – باڵات له گه‌ڵایه‌كی سه‌رئاو كه‌وتوو ده‌چێ
منی زریان بمه‌وێ زیاتر له خۆمت لوول بده‌م
منی تۆفان بمه‌وێ زیاتر له خۆمت لوول بده‌م
منی نه‌هه‌نگ بمه‌وێ زیاتر له خۆمت لوول بده‌م
منی زه‌ریا بمه‌وێ زیاتر له خۆمت لوول بده‌م
منی ده‌ریا بمه‌وێ زیاتر له خۆمت لوول بده‌م
ئه‌گه‌ر تێكسته‌كه به ته‌واوی سه‌یر بكه‌ین و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌توانین وای به‌سه‌ر بێنین كه هه‌موو وشه‌كانی بگۆڕین هیچ كاریگه‌ریێكی جددیش له‌سه‌ر شیعره‌كه نه‌بێ.
به‌شی زۆری شیعری نوێی كوردی به‌و شێوه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ستایلیتر له شیعری نوێی كوردیدا هه‌یه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ستنیشانكردنه‌ی ئێمه‌ن..
به بۆچوونی من یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه تووشی شیعری كوردی هاتووه ئه‌و ریزكردنه عاتیفیانه‌ی وشه‌ن كه جگه له گوزارشت كردن له هه‌ست (له قۆناغێكی ئاسایی) هیچ هونه‌ر و باڵاده‌ستیێكمان نیشان ناده‌ن له سنعه‌تسازیی شیعره‌وه.
به كورتی ئه‌و هه‌وڵه‌ی من له‌و رووه‌دا ده‌كه‌وێته‌ی خانه‌ی هه‌وڵدان بۆ ته‌رحكردن و باسكردنی واتا له شیعر له چه‌ند رووێكه‌وه. هیواخوازم كه له ئاینده‌دا كاری جددیتری له‌سه‌ر بكرێ.
سەرچاوە:
1- رەهەندی دەروونی لە بواری راگەیاندندا، لێكۆڵینەوەیەی سیمانتیكی و پراگماتیكیە، د.عبدالواحد مشیر دزەیی
2- http://www.alfaseeh.com/vb/showthread.php?t=2086
3- دیوانی نالی، مەلا عەبدولكەریمی مودەریس و فاتیح عەبدولكەریم، بڵاوكردنەوەی كوردستان – ئێران1979،ل280