چوارشەممە 5/28, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە یورگن لیندسترۆم, هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق، کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی لە سوید و پرسی کۆچکردن و ڕووبەڕوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.