لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی نوێی بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 دەركرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە 25/5/2025، لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، نووسراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا چەند بڕیارێكی نوێی بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 دەركردووە، لەوانەش: “بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی پۆلی 12ی ئامادەیی، بە هیچ شێوەیەك كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجام نادەین، وەزارەتی لە ڕێگەی دیجیتاڵییەوە ئەنجامی قوتابییان ڕادەگەیەنێت.”
سەرجەم بڕیارەكان لەم نووسراوەدایە:










