ئارسین ڤینگەری ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئاڕسنال و شرۆڤەكاری كەناڵەكانی بێن سپۆرت، لەبارەی لامین یامالەوە دەڵێت: یامال بەهرەیەکی ئاسایی نییە، ئەو گەنجینەی داهاتووی بەرشلۆنەیە، با شتێکتان پێ بڵێم، هەر 10 یان 15 ساڵ جارێک ئەستێرەیەك دەردەکەوێت کە وامان لێدەکات بیر لەوە بکەینەوە کە لە تۆپی پێدا مومکین چییە، لامین یامال یەکێکە لەو یاریزانە دەگمەنانە، کاتێک سەیری دەکەم، تەنها بەهرەیەکی گەنج نابینم، مێشکێکی پێگەیشتووی تۆپی پێ لە جەستەیەکی گەنجدا دەبینم، بڕیارەکانی، دیدگای ئەو لە یاریگادا، تەکنیکەکەی – هەموو ئەم شتانە ناتوانرێت بە ئاسانی فێر بکرێن ئەوە بەهرەی زگماکییە.
لە تەمەنی 17 ساڵیدا زۆربەی یاریزانەکان فێری بنەماکانی یارییەکە دەبن، بەڵام ئەی پارە چی؟ وانە دەدات بە پیشەگەرەکان، بیرمە بینیم بە کارەساتێک فێڵی لە بەرگریکارێک کرد کە لە سەردەمی ڕۆناڵدینهۆوە نەمبینیوە، ئەمە شتێکی ئاسایی نییە!
هەروەها گوتی: بەرشلۆنە گەنجینەیەکی نوێی دۆزییەوە، دوای مێسی هەمووان پرسیاریان دەکرد: کێ دەبێتە ئەستێرەی داهاتوو؟ ئێستا وەڵامەکەی ڕوونە، یەمال تەنها ئەگەر نییە، ئەمڕۆ ئەستێرەیەکی درەوشاوە، بۆ ساڵانی داهاتوو سەرکردایەتی تیپەکە دەکات.
ئەگەر بەردەوام بن لە پەرەپێدانی ژیرانە – بەبێ ئەوەی ماندووی بکەن – ئەوا دەبێتە ڕووخساری بەرشلۆنە و تۆپی پێی جیهانی لە دەیەی داهاتوودا، ئەم جۆرە بەهرەیە تەنها جارێک لە نەوەیەکدا دێت، خۆزگە لە ئەکادیمیاکەمان بووایە لە ئارسناڵ بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا خانەنشین بووم، بۆیە ناچار نابم بەرگری لە بەرامبەر بکەم.