بەئامادەبوونی هەڤاڵ شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی 21 و هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستن و کارگێڕ و بەرپرسی ناوچەکان و کادر و هەڤاڵان و بنەماڵەی شەهید عەلی بیرانی، لەهۆڵی بۆنەکانی لق خوێندنەوەی (دەستێک لەئاسمانەوە ڕۆشنای دەخاتە سەر کوڕە شەهیدێک) کە لەلایەن (مەنسوری شەهید عەلی بیرانی) نووسراوە.
ئەم کتێبە لە 208 لاپەڕە پێکهاتووە و کۆمەڵێک چیرۆکی ڕاستەقینەی لە خۆگرتووە لەگەڵ ژیانی شەهید عەلی بیرانی. سەرەتای مەڕاسیمەکە، شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لق، لەسەر ژیانی شەهید عەلی باسێکی تێر و تەسەلی پێشکەش کرد، دواتر لەلایەن(بەرهەم شێخ عزەدین) خوێندنەوە بۆ کتێبەکە کرا، دواتر دیاریی ڕێزلێنان لەلایەن ناز حەمەوەیس، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن بەخشرایە بەرهەم شێخ عزەدین، دواتر چەپکە گوڵی وەفا و ڕێز لقی21 لەلایەن هەڤاڵ بەرپرسی لق پێشکەش بەبنەماڵەی شەهید عەلی بیرانی کرا، پاشان دیاریی تیپی وەرزشی سوسێ پێشکەش بە مەنسوری شەهید عەلی کرا، لەدووماهیدا کتێبەکە بەدیاری بەخشرایە ئامادەبووان.