ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سوپای هیند به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، له هێرشێكی پاكستان‌دا بۆ سه‌ر هیند، پێنج كه‌س كوژران.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، دوای هێرشه‌كه‌ی پاكستان، تۆپخانه‌كانی هیند، چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كی پاكستانیان بۆردومان كرد.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه پاكستان هه‌وڵ بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاتی هیند ده‌دات و ژیانی خه‌ڵكی سڤیلی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای هیند باس له‌وه‌ش كراوه كه “چه‌ندین فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پاكستانییان له ئاسمانیی شاری ئه‌مریتسار خستووه‌ته خواره‌وه.”
وه‌زاره‌تی فڕۆكه‌وانی هیند بڵاوی كرده‌وه كه 32 فڕۆكه‌خانه‌یان به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه له هیندستان داخستووه.