خه‌بات: پەری محەمەد:- مامۆستایه‌كی زانکۆ‌و پسپۆر له بواری نەوت دەڵێت: هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵی نەگەیشتنه رێککەوتن لەسەرهه‌ناردنه‌كردنه‌وه‌ی نەوتی هەرێم بەتایبەت لەسەر سێ کێشەی تەکنیکی، هەروەها دەشڵیت: هەرچەنده گوشاری ئەمه‌ریکا بەردەوامە، بەڵام عێراق پابەند نییە، بۆیە ئەمه‌ریکا هەوڵدەدات بەڕێککەوتنی یاسایی کێشەکە چاره‌سەر بکات.
د. گۆڤەند شێروانی مامۆستای زانکۆ‌و پسپۆری نەوت تایبەت بە (خەبات) رایگەیاند: ماوەی دووساڵە هەوڵدەدرێت نەوتی هەرێم لە ڕێگەی (SOMO) بفرۆشرێت و داهاتەکەی بخرێته سه‌ر خه‌زێنەی حکوومەتی عێراقی، بەڵام بەهۆی نەگەیشتن بە رێککەوتن له نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ئەم پڕۆسەیە نەکراوە، هەرچەنده گوشاری ئەمه‌ریکا بەردەوامە، بەڵام عێراق پابەند نییە، بۆیە ئەمه‌ریکا هەوڵدەدات بەڕێککەوتنی یاسایی ئەو کێشەیه چاره‌سەر بکات، بەڵام بەهۆی زۆربوونی ململانێی ناوخۆیی عێراق، ناتوانن باسی بابەتی نەوت لەگەڵ سامانه سرووشتییەکان بكات، چونکه پێویستی بەرێکكەوتنی هەردوولا هەیەو دەبێت هەرچی زووه چاره‌سەری بابەتی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نەوت بکەن.
شێروانی دەشڵیت: تاکو ئێستا سێ کێشەی تەکنیکی له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت هه‌یه: یەکەم دیاریکردنی کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێچووی هەر بەرمیلێك بەشێوەی کاتی ١٦دولار دانراوە، لەوانه‌یە هەندێک لەبیره‌کان تێچوویان زیاتر بێت، هەروه‌ها بابەتی کێشەی قەرز و (ئیستحقاقی موستەقبه‌ل)، پێویستە ئەم کۆمپانیایانه بە دڵی هەردوو لایەنی سیاسی (هەرێم و بەغدا) بێت، بە تایبەتی لە هەڵسەنگاندنی ماف و ئەرکی هەر لایەنێک.
ڕاشیگەیاند: هەفتەی ڕابردوو، وەزیری نەوتی عێراق کاتی کۆبوونەوەیەکی دیاریکرد بۆ ڕێککەوتن لەسەر مەرج و ڕێکارە تایبەتییەکانی ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە بەهۆی ناهەماهەنگی سیاسیی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی ئه‌نجام نه‌درا، ئەمەش وایکرد متمانەی چەند لایەنێکی سیاسی، بەتایبەتی لایەنی کوردستان، لاوازتر بێت. ئەو ناهەماهەنگییە نیشانی ئەوەیە کە کێشەکە تەنیا ئابووری نییە، بەڵکوو سیاسیی و یاساییشه، گوتیشی: ئەمه‌ریکا لە گوشار بۆ سەر حکوومەتی عێراق به‌رده‌وامه، لە ماوەی ڕابردوو چەند جار ئەمه‌ریکا سودانی ئاگادارکردووتەوە، كه گرێبه‌ستی گاز‌و نەوت لەگەڵ ئێران كۆتایی پێ بهێنێت.