دره‌نگانی شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو تاوه‌كوو به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیسرائیل چه‌ندین هێرشی ئاسمانیی كرده سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی سووریا.
سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، “ھێرشه‌كانمان ژێرخانی سه‌ربازیی سووریای كرده ئامانج.”
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه: “هێرشی ئاسمانیمان كرده سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی سووریا و به‌رده‌وام ده‌بین له هێرشه‌كانمان بۆ به‌رگرییكردن له خه‌ڵكی سڤیلی ئیسرائیلیی.”
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیسرائیل ھێرشی كرده سه‌ر فه‌وجی 41ی سوپای سووریا له نزیك پایته‌ختی سووریا و هه‌روه‌ها ھێرش كرایه سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی تری سه‌ربازیی له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی به‌رزه له باكووری دیمه‌شق و هاوكات ھێرش كرایه سه‌ر چه‌ند شوێنێكی تر و كوێ هێرشه‌كان 18 هێرش بووه.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، (قه‌نات ئه‌لیوه‌م) كه كه‌ناڵێكی سووریه، بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای ئیسرائیل مه‌فره‌زه‌یه‌كی سوپای سووریای له باخێك له گونده‌واره‌كانی سوویدا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومان كرد و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر حكوومه‌تی دیمه‌شق كرد و ڕایگه‌یاند، ئەگەر هێرشەکان دژی دروزەکان لە سووریا بەردەوام بن، ئەوا وەڵامی توندیان ده‌بێت.