ئه‌فیخاى ئه‌دره‌عی، گوته‌بێژى عه‌ره‌بى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئیسرائیل، ڕایگه‌یاند: “فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 2ى ئایارى 2025) به سه‌ر ناوچه‌ى نزیك له كۆشكى ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى سووریا له دیمه‌شق، فڕیون”.
دوای ئەوە ناتانیاهۆ و کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە هێرشەکەی سەر سووریا بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: هێرش كرایه سەر ئامانجێكی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق، و ڕێگە نادەین هیچ هەڕەشەیەک لە دژی درووزەکان بکرێت.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تەلئەبیب ڕێگە نادات هیچ هێزێک لە باشووری دیمەشقی پایتەخت جێگیر بکرێت و دەشڵێت: “ئەمە پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕژێمی سووریا، ئێمە ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک نادەین بۆ سەر کۆمەڵگەی درووز”.
دوێنێ پێنجشەممە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە دیمەشق هەڕەشەی هێرشکردنە سەر حکومەتەکەی کرد و وتی: ئەگەر هێرشەکان دژی دروزەکان (لە سوریا) بەردەوام بن، ئەوا وەڵامی توندمان دەبێتەوە.